بەپێی هەواڵی کوردپرێس رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا دەتوانن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكە رابگەیەنن كە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوە بچێت.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو كە دەنگدانەكە لە كاتژمێر حەوتی بەیانی تا شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دوای داخستنی سندووقەكانیش بە یەك خولەك، ئامێرەكە ئەنجامی دەنگدانەكە بۆ نوێنەری قەوارە و لایەنە سیاسییەكان چاپ دەكات.
جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق راشیگەیاند كە دەتوانن لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رابگەیەنن.
سەرچاوە: میللەت پرێس
Your Comment