بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستگیرکراوەکان لەنێو ٣٠٠ سەربازدان کە ٢١١ کەسیان ئەفسەرن و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە دادگای ئیستەنبوڵ ئەنجامی دەدات.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە لێکۆڵینەوەیێکی هاوشێوەدا ڕۆژی پێنجشەممە پۆلیس زیاتر لە ٨٠ سەربازی هێزی ئاسمانی دەستگیر کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئۆفیسی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە دوای هەوڵی کودەتاکەوە تورکیا ١٦٠ هەزار کەسی دەستگیر کردووە و نزیکەی هەمان ژمارەشی لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە کە کارمەندی حکوومەتن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment