ئەنجامی هەڵبژاردنی تایبەت لە کەرکووک جێی نیگەرانییە

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- ڕاکان جبووری وتوویەتی ئەنجامی هەڵبژاردنی تایبەت لە کەرکوو جێی نیگەرانییە ئەوەش لە بەر ئەوەی بەشێک لە هێزی ئەمنی و سەربازیی ئەو پارێزگایە نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕاکان جبووری لە پرێس کونفڕانسێکدا کە لە نووسینگەی ئیدارەی پارێزگاریی کەرکووک کردی وتوویەتی ژمارەیێک لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان نەیانتوانیوە لە کەرکووک دەنگ بدەن و ئەوەش بۆتە مایەی نیگەرانی.

جبووری هەروەهاش داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن کرد نوێنەرەکانی خۆی لە کەرکووک جێگیر بکات ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هەر جۆرە تێکهەڵچوون یان پێکدادانێک لە ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەڕلەمانی عێراق کە سبەی شەنبە 12ی ئایار بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوە: غەد پرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14034

Your Comment

You are replying to: .
captcha