بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕاکان جبووری لە پرێس کونفڕانسێکدا کە لە نووسینگەی ئیدارەی پارێزگاریی کەرکووک کردی وتوویەتی ژمارەیێک لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان نەیانتوانیوە لە کەرکووک دەنگ بدەن و ئەوەش بۆتە مایەی نیگەرانی.
جبووری هەروەهاش داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن کرد نوێنەرەکانی خۆی لە کەرکووک جێگیر بکات ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هەر جۆرە تێکهەڵچوون یان پێکدادانێک لە ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەڕلەمانی عێراق کە سبەی شەنبە 12ی ئایار بەڕێوە دەچێت.
سەرچاوە: غەد پرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment