ئاستی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی تایبەتدا سەدا 78 بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق وتوویەتی ئاستی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی تایبەتدا کە شەوی ڕابردوو کۆتایی هات سەدا 78 بوو.

بەێی هەواڵی کوردپرێس کەریم تەمیمی لە پرێس کونفڕانسێکدا وتوویەتی هەڵبژاردنی تایبەت بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکان کۆتایی هات و ئاستی بەشداری کردن لەو هەڵبژاردنەدا سەدا 78 بوو.

ناوبراو گوتیشی زیاتر لە 700 هەزار هێزی ئەمنی و سەربازی بەشداریی هەڵبژاردنی تایبەتیان کرد.

شیاوی ئاماژەیە هەر بە پێی ڕاگەیەندراوی تەمیمی 22 ملوێن هاووڵاتیی عێراقی بەشداری دەکەن هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق کە سبەی شەنبە 12ی ئایار بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی "المعلومە"

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 14029

Your Comment

You are replying to: .
captcha