بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکێشینە دادگا و سزایان دەدەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەی ڕەوتی سیاسیی تازە دامەزراوی «نەوەی نوێ» جەختی کردەوە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی بەردەم لە عێراق دەستپێکی گۆڕانکارییێکی بنەڕەتی لە هەرێمی کوردستانە و هەروەها سزادانی بەرپرسانێکە کە بە سیاسەتەکانی خۆیان خەڵکیان تووشی قەیران کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحد، سەرکردەی ڕەوتی سیاسیی تازە دامەزراوی «نەوەی نوێ» ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان لە سەروبەندی گۆڕانکارییێکی بنەڕەتیدایە و ئەمساڵیش گۆڕانکارییەکان دەست پێدەکەن.

ناوبراو ڕەخنەی توند لە سیاسەتوانان و بەرپرسانی هەرێم دەگرێت و دەڵێت ئەوان هۆکاری قەیرانەکانی ئێستاکەی خەڵکی هەرێمن و هەرچەند ئەزموونێکی دوور و درێژیان لە براکوژیدا هەیە بەڵام لە سیاسەتدا بێ ئەزموونن.

ناوبراو دەڵێت لە ڕۆژی 12ی مەی لیستی نەوەی نوێ سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنێت و سەرکردەکان لە خەو ڕادەچڵکێن و سەرکەوتنی ئێمە دەبینن.

شاسوار عەبدولواحد تەئکید دەکات سیاسەتی نەوەی نوێ گەڕاندنەوەی پێگەی لەدەست چووی کوردەکانە لە بەغدا، ئەوەش لە ڕێگای دیپلۆماسی و گفتوگۆ لەگەڵ ڕەوتە عێراقییەکان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق.

ناوبراو زیادی کرد تا ساڵی 2014 و لە ڕێگای بوودجەی عێراقەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان خوشگوزەرانییان دەکرد و پاش سیاسەتی نادروستی بەرپرسان ئێستا تووشی ڕەنجەڕۆیی بوونە و جەختیشی کردەوە لە داهاتوویێکی نزیکدا بەرپرسانی هەرێم ڕوانەی دادگا دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14024

Your Comment

You are replying to: .
captcha