بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەكێک لە پێشمەرگەكانی سەر بە فەرماندەی زێرەڤانی لە سلێمانی رایگەیاند: "لایەنێكی سیاسی رێگری دەكات كە ھەموو پێشمەرگەكان دەنگ بدەن، تەنھا ئەو پێشمەرگانەی سەر بەخۆیانە رێگەیان پێدەدەن لە بنكەكانی دەنگدان بچنە ژوورەوە و دەنگ بدەن".
یەكێكی دیكە لە پێشمەرگەكان لە بنكەی دەنگدانی قوتابخانەی رووناكی لە بەكرەجۆ رایگەیاند: "لە بەیانیەوە دەمانەوێ دەنگ بدەین نەک ھەر رێگریمان لێدەكرێت، بەڵكوو سووكایەتیمان پێدەكرێت و چەكیان بەرامبەر راگرتووین، لە سەردەمی بەعسیش بەوشێوەیە خەڵک ھەڕەشەی لە خەڵک نەكردووە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە چوونكە دەزانن ئەو پێشمەرگانە دەنگدەری پارتی دیموكراتی كوردستانن".
ئەو پێشمەرگەیە گوتیشی: "نەک ھەر پێشمەرگە رێگە نادەن كەناڵەكانی راگەیاندنیش كە سەر بەخۆیان نەبن رێگریان لێدەكەن رووماڵی بنكەكانی دەنگدان بكەن".
پێشمەرگەیێكی دیكە دەڵێت: "كە ویستم لە بنكەی دەنگدان بچمە ژوورەوە ھێزەكانی بەردەم بنكەكان ھاواریان كرد لێیدەن ئەوە پێشمەرگەی پارتییە، ھەر پێشمەرگە و كارمەندێكی ھێزە ئەمنییەكان كە سەر بە خۆیان نەبێت رێگەنادەن دەنگ بدەن، ئێستا لە سلێمانی دەنگدان تەنھا بۆ لایەنێكی سیاسی بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەوانی دیكە وەستاوە".
یەكێكی دیكە لە دەنگدەران گوتی: "كە چوومە گوتم یەكێتیم بۆیە رێگەیان دا و چووم دەنگم دا".
سەرچاوە: كوردستان24
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment