لە دهۆک کێشە بۆ دەنگدانی هێزەکانی یەکێتی دروست کراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی ڕایدەگەیەنێت لە سنووری پارێزگای دھۆک لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە کێشە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی دروست دەکرێت دەنگ بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن دەرمان كارگێڕی مەڵبەندی شنگالی یەكێتیی دەڵێت: "لەبارەی پرۆسەی دەنگدان لەو خوێندنگەیەی دەنگی تێدا دەدرێت لەبەرامبەر نەخۆشخانەی گوڵان لەقەزای سیمێل، كێشە دروست بووە و ڕێگە بە هێزەكانی یەكێتیی نادرێت دەنگ بدەن".

ناوبراو وتیشی: ڕێگە ب ەهێزەكانی لیوای 111ی پێشمەرگەكانی یەكێتیی كە سەر بەهێزەكانی 70ی پێشمەرگەیە نادرێت دەنگ بدەن، لەكاتێكدا لەبەیانی ئەمڕۆوە چوونەتە بنكەی دەنگدان، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە دەنگ بدەن، ئەو دەنگدەرانەش نزیكەی دوو هەزارو 100 دەنگدەرن".

حسێن دەرمان ئاماژەی بەوەش كرد لەبارەی ئەو كێشەیە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیان ئاگاداركردۆتەوە و بەڵێنیان وەرگرتوە كە تاكاتژمێرێكی دیكە ئەو كێشەیە چارەسەردەكرێت، "لە ئێستاشدا تاڕادەیێک توانراوە كێشەكە چارەسەر بكرێت".

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14016

Your Comment

You are replying to: .
captcha