بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی بی بی سی بڵاوی کردۆتەوە، کۆمپانیای فۆرد لە هەوڵی دروست کردنی ئۆتۆمبێلێکی زیرەک دایە بۆ ئەوەی سەرنشینە نابیناکانی ئۆتۆمبێلەکە هەست بە دیمەنەکانی دەرەوە بکەن.
ڕوونیشی کردۆتەوە: نموونەی دروستکراوی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە کە بە ناوی (هەست بە دیمەنەکان بکە) بەرهەم هێنراوە، بە کەڵک وەرگرتن لە چەند وێنە بە کۆنتراستی باڵا لەسەر گڵۆپەکانی(LED)، دیمەنی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە کۆپی دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردوووە: سەرنیشنە نابیناکانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە دەتوانن بە دەستلێدان لە شووشەی ئۆتۆمبێلەکە، بە خێرایی جۆراجۆر هەست بە سێبەری لەرینەوە خۆڵەمێشییەکان بکەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، تایبەتمەندییێکی تری ئەو ئۆتۆمبێلە ئەوەیە کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێرێکی دەنگی زیرەک، تایبەتمەندی دیمەنەکانی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بۆ سەرنشینە نابیناکان ڕوون دەکرێتەوە و دەگوازرێتەوە.
کۆمپانیای دروست کردنی ئۆتۆمبێلی فۆرد لە ئیتاڵیا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای جی تی بی و کۆمپانیایێکی ناوچەیی، پلانی دروست کردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەیان داڕشتوووە.
لای خۆشیەوە پەیمانگای نیشتمانی پاشایەتی بەریتانیا بۆ کەسانی نابینا کە پەیمانگایێکی خێرخوازییە، پێشوازی لەو بیرۆکەیە کردوووە و ڕایگەیاندوووە هەوڵەکانی ئەو کۆمپانیانە بەرز دەنرخێنێت.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment