به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی هه‌واڵی ئه‌لمه‌یادینی لوبنان ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که له ڕه‌وتی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له سه‌ر که‌رکووک و دیکه‌ی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان هیچ شه‌ڕ و خوێنڕشتنێک له نێوان پێشمه‌رگه و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام نه‌دراوه و وتی: "ئێمه توانیمان دۆخی سیاسی، ئیداری، ئه‌منی و سه‌ربازی له‌و ناوچانه کۆنتڕۆڵ بکه‌ین و ڕێگری بکه‌ین له شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان، بۆیه ئێستا زۆربهیێک له حیزبه سیاسییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه که باشترین ڕێچاره بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان، هاوکاری له‌گه‌ڵ به‌غدایه."
عه‌بادی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕوانگه‌ی له باره‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقدا وتی: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م که ده‌وڵه‌تی داهاتوو ده‌وڵه‌تێک بێت که له که‌سانی پسپۆڕ پێکبهێندرێت ئێستا ئه‌و که‌سانه پسپۆڕی حیزبی بن یان ناحیزبی.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه که له ده‌وڵه‌تێکدا که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له یه‌که‌مایه‌تیی کاره‌کانیدا نه‌بێت، نامێنمه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment