به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانده ئه‌ورووپییه‌که که باڵوێزی وڵاتانی ئه‌ورووپا له تورکیایان تێیدا ده‌بینرێت سه‌ردانی ماڵه‌که‌ی ئه‌حمه‌د تورکیان کرد و له "قه‌سرا گه‌نجوو" که له ناوچه‌ی دیریکی پارێزگای ماردینه دیداریان له‌گه‌ڵ ئه‌و شاره‌وانه له‌کار لابراوه کرد.
ته‌وه‌ری گفتوگۆی شانده‌که له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورک پڕۆسه‌ی هه‌ستیاری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا بوو. له نێو شانده‌که‌دا چه‌ند که‌سایه‌تیی گرینگ ده‌بینرا وه‌کوو: لارسا واهلۆند باڵوێزی سویێد، ئه‌سوه‌ند ئۆلینک باڵوێزی دانیمارک، تاڤی کاریامۆ باڵوێزی فه‌نلاند، ڤێگارد ئه‌لفسن باڵوێزی نه‌مسا و ئه‌ندرێس هۆڵمه‌ن باڵوێزی هۆڵه‌ندا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆره‌نسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment