کوردپرێس ماڵپەڕی هەواڵی شارپرێس لە هەواڵێکدا نووسیویەتی ئەو كاندیدەی یەكێتی ناوی ئەڤین محەمەد حسێن زەهاوی بووە و شەوی رابردوو هێرشی چەكداری كراوەتە سەر ئۆتۆمبیلەكەی، ئەوەش بەقسەی سەرچاوەیێكی ئەمنی.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، ئەو كەسانەی هێرشیان كردووەو كەسانی نەناسراو بوون لەسەر رێگەی عەلیاوا – خانقین هێرشەكەیان ئەنجامداوە.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە، كە بەهۆی برینداربوونی ئەو كاندیدە رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشكدایە.
شاری خانەقین لەچوارچێوەی مادەی دەستووری 140 عێراقەو ناوچەی كێشە لەسەری نێوان هەرێمی كوردستانو عێراقە.
Your Comment