تورکیا بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ 101 چالاکوانی مەدەنی دەرکرد

بەشی تورکیا- دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بڕیاری گرتنی بۆ 101 چالاکوانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستانی تورکیا دەرکرد.

کوردپرێس: ڕادیۆ نەوا بڵاوی کردەوە لە کۆی ئەو 101 کەسە، کە بەرپرس و ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە و کۆنگرەی کۆمەڵەی دیموکراتی کەجەدە و ژمارەیەک نووسەر و رۆژنامەنووسیشیان تێدایە، تائێستا زیاتر لە 70 کەسیان دەستگیر کراون.

لە ساڵی 2016ەوە تورکیا هەڵمەتی دەستگیر کردنی چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کوردی چڕ کردۆتەوە و بە هەزاران چالاکوانی کورد لەوانە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە و ژمارەیێک لە پەرلەمانتاران و سەرۆک شارەوانیەکانی سەر بەو حزبەش دەستگیر کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 140

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha