بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمینداریەتی گشتیی ئەنەکەسە لە راگەیاندراوێکدا، بە توندی سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای هەرێمی کوردستانی کردووە و ئەو کارەشی بە هەنگاوێکی لە دژی گەلی کوردستان داناوە.
ئەنەکەسە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرش کردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی و سووتاندنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە هەولێر و بەغدا هەوڵی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان دەدەن و داواش لە حکوومەتی عێراق دەکات هێرشکاران سزا بدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment