71ه‌مین فێستیڤاڵی كان دەستی پێکرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ٧١ه‌مین فێستیڤاڵی كان كه‌ تاكوو ١٩ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ نمایشی به‌رایی "Everybody Knows" كه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی-یه‌، لە فەڕەنسا ده‌ستی پێكرد.

کوردپرێس- ٧١ه‌مین فێستیڤاڵی كان كه‌ تاكو ١٩ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ نمایشی به‌رایی "Everybody Knows" كه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی-یه‌ و په‌نه‌لۆگی كره‌ز و جاڤید بارده‌م رۆڵی سه‌ره‌كی تیادا ده‌گێڕن و رۆیشتن به‌سه‌ر فه‌رشی سووردا، ده‌ستی پێكرد.

لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ هه‌شت ئه‌ندام پێكدێت كه‌ چواریان ژنن و ئه‌كته‌ری ئوستڕاڵی، كاتی بڵانچه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كه‌ ده‌كات. له‌و فێستیڤاڵه‌دا ٢١ فیلم پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی ئاڵتوونی پاڵمێ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هاكه‌ی ٢٠ هه‌زار یۆرۆیه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌ به‌شداریی چوار هه‌زار رۆژنامه‌وان و نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌ما براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ رابگه‌یه‌نرێت و رێوڕه‌سمی پێدانی خه‌ڵاته‌كه‌ش ١٩ی مانگ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بڕی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ ته‌رخان كراوه‌ بۆ ئه‌و ٢١ هه‌زار كارمه‌نده‌ی بواری سینه‌ما كه‌ له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه‌.

له‌نێو ٢١ فیلمه‌كه‌ی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیدا ئه‌و دوا فیلمانه‌ ده‌بینرێن كه‌ ده‌رهێنه‌ره‌كانیان یان ڵه‌ك گۆدارد، ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی، ماتیۆ گارۆنی و سپایك لۆ-ن.

News Code 13997

Your Comment

You are replying to: .
captcha