به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 25ی گوڵان له هۆڵی مه‌وله‌وی زانکۆی کوردستان ڕێوڕه‌سمێک بۆ به‌رزڕاگرتنی پێگه‌ی قوتبه‌ی سادقی، مامۆستای به‌ناوبانگی سینه‌ما و شانۆ له زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ قوتبەدین سادقی هونەرمەندی کوردە، 3ی گوڵانی 1331 له شاری سنه له‌دایکبوووه. قوتبەدین سادقی وەکوو ئەکتەر و دەرهێنەر کاری کردوووە و چەندین شانۆنامەیشی نووسیوە. ناوبراو لە ساڵی 1354 بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان لە زانکۆی تاران وەرگرتوووە و پلەی ماستەریشی لە زانکۆ سۆربۆنی فەڕەنسی لە پاریس وەرگرتوووە و پاش ته‌واوکردنی خوێندن گه‌ڕاوه‌ته ئێران و له پاڵ وانه‌وتنه‌وه له زانکۆ جۆراوجۆره‌کاندا له بواری ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌وه درێژه‌ی به چالاکییه‌کانی داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment