بەپێی هەواڵی کوردپرێس جوبەیر لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمریکا کە ئایا ڕیاز هەوڵی دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی دەدات، ئەگەر تاران سوود لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ببینێت و دەست بکاتەوە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی، وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێران بووە خاوەنی توانای ئەتۆمی ئەوا وڵاتەکەی هەموو تواناکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی هەمان هەنگاو بنێت.
ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کاتێکدایە، دوێنێ ٨ی ئایار سعوودیە پشتیوانی و ستایشی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای کرد لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێراندا.
سەرچاوە: تەسنیم
Your Comment