سعوودیە: بێتوو ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات ئێمەش هەمان هەنگاو دەنێین

بەشی ئێران/ کوردی- عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند، سعوودیە هەوڵی گەشەپێدانی چەکی ئەتۆمی دەدات، ئەگەر بێتوو ئێران هەوڵی بە دەستهێنانی بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس جوبەیر لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێنی ئەمریکا کە ئایا ڕیاز هەوڵی دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی دەدات، ئەگەر تاران سوود لە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ببینێت و دەست بکاتەوە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی، وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێران بووە خاوەنی توانای ئەتۆمی ئەوا وڵاتەکەی هەموو تواناکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی هەمان هەنگاو بنێت.

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کاتێکدایە، دوێنێ ٨ی ئایار سعوودیە پشتیوانی و ستایشی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکای کرد لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێراندا.

سەرچاوە: تەسنیم

News Code 13990

Your Comment

You are replying to: .
captcha