تویتی "ته‌واو - tamam#" بۆ ئه‌ردۆغان به‌رفراوان ده‌بێت

بەشی تورکیا- رۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌ردۆغان راگه‌یاند ئه‌گه‌ر رۆژێک میلله‌ته‌كه‌مان پێمان بڵێت ته‌واو، ئه‌وا له‌و كاته‌دا ده‌ست هه‌ڵده‌گرن و ده‌كشێنه‌وه‌، هه‌ر دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌ردۆغان، تویت و هاشتاگی ته‌واو - #tamam به‌ به‌رفراوانی بڵاو كرایه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر گه‌ل بڵێت ته‌واو، ئه‌وا ئێمه‌ وازده‌هێنین و ده‌ڕۆین"، ملیۆنه‌ها تویت له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ هاشتاگی "ته‌واو – tamam#" بڵاو كرایه‌وه‌.

تویتی "ته‌مام" به‌ به‌رفراوانی له‌ میدیا جیهانییه‌كانیشدا بڵاوبۆته‌وه‌.

ته‌نها شه‌وی رابردوو تویتی ته‌واو، ملیۆنێك و 800 هه‌زاری تێپه‌ڕاند، دوای ئه‌وه‌ لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغانیش ده‌ستیان كرد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتی به‌رده‌وام، به‌ڵام هاشتاگی تویتی به‌رده‌وام ته‌نها 300 هه‌زار تویت بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13982

Your Comment

You are replying to: .
captcha