بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆمار ستایشی سووربوونی لایه‌نه‌كانی تری رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران كرد كه ئیمزایان كردووه پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتننامه‌كه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیشی هاندا رێككه‌وتننامه‌كه تێكنه‌دات و كۆسپ نه‌خاته به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئیمزایان كردووه و مه‌به‌ستیانه رێككه‌وتننامه‌كه به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ن.
هەروەها داواشی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه، چوونكه رێككه‌وتننامه‌كه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ به‌هێز كردنی ده‌رفه‌ته‌كانی هێنانه‌كایه‌ی ئاشتی و پێشكه‌وتن بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕێی چالاک كردنی دیپلۆماتی ژیر و هێمنانه‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به گرژییه ترسناكه‌كان و خۆپاراستن و خۆبه‌دوورگرتن له كاره‌ساته‌كان له‌میانه‌ی پشت به‌ستن به دانایی و دیالۆگی مرۆڤدۆستانه و لێكتێگه‌یشتنی بنیاتنه‌ر له‌سه‌ر بناغه و پره‌نسیبه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
هاوكات هه‌ڵوێستی به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی عێراقی دووپات كرده‌وه له‌ئاست هه‌موو جۆره چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یان چه‌كی ئه‌تۆمی، نیگه‌رانیشی ده‌ربڕی كه بڕیاری پاشه‌كشێی یه‌كلایه‌نه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه مێژووییه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی ئێران خزمه‌ت به ئه‌گه‌ره‌كانی چه‌سپاندن و پته‌وكردنی ئاسایش و ئۆقره‌یی ناوچه‌كه‌مان و جیهانیش ناكات.
سەرچاوە: میللەت پرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment