به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاهه‌نگی په‌رده‌لادانی فه‌رهه‌نگی زانستگای کوردستان بە به‌شداریی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئاکادیمیک و چالاکی فه‌رهه‌نگی له هۆڵی مه‌وله‌ویی زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه چوو ئەو فەرهەنگە لە چورا بەرگدا له‌سه‌ر ئه‌رکی کۆمه‌ڵێک چالاکی فه‌رهه‌نگی و به سه‌رپه‌رشتیاریی مامۆستا ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی لە ماوەی 10 ساڵدا کۆ کراوه‌ته‌وه.
له ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان لەسەر ئەو فه‌رهه‌نگه کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی کوردستان به‌شدارییان کرد هه‌روه‌هاش وتاربێژه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بریتی بوون لە دوکتۆر غوڵام‌حسێن کهریمیدۆستان، دوکتۆر هادی مورادی، دوکتۆر به‌ختیار سه‌جادی، دوکتۆر یه‌دوڵڵا په‌شابادی و مامۆستا ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی.
سەرۆکی توێژینگەی کوردستان ناسیی زانستگای کوردستان لەو ڕێوڕەسمەدا ڕایگەیاند: ناوەندی کوردستان ناسیی زانستگای کوردستان لە ساڵی 1379 دامەزرا و بەشێوەی زانستی لێکۆڵینەوەی زۆری ئەنجام داوە و کۆنفرانسی زیانستیی بەڕێوە بردووە.
ئۆمید قاردزادە زیادی کرد: لە ئێستادا 3 گرووپی لێکۆڵەر لە ناوەندی کوردستان ناسیدا چالاکن و دەرەنجامی چالاکییەکانی ئەو سێ گرووپە تا ئێستا 35 بەرگ کتێبە لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبیانی کوردی کە لە چاپ دراون و پێگەیێکی تایبەتیان لە کتێبخانە کوردییەکاندا هەیە.
بەڕێوەبەری گرووپی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لەو مەراسیمەدا ڕایگەیاند: یەکەمین فەرهەنگی کوردی 330ساڵ پێش ئێستا لە ژێر ناوی فەرهەنگی نەوبەهار بە تێکۆشانی ئەحمەدی خانی نووسراوە و دووهەمین فەرهەنگ 140 ساڵ پاش ئەوە لەلایەن شێخ مەعرووف نەودێهی-ەوە نووسراوە.
بەختیار سەجادی زیادی کرد: لە سەدەی بستەمەوە بەدوا تا ئەمڕۆ زیاتر لە 100 فەرهەنگی کوردی نووسراوە کە زۆرینەیان فەرهەنگی نێوەکانە و تەنها 20 فەرهەنگی کوردی لەو چەشنە نین کە سەرەکیترینیان فەرهەنگی "هەنبانە بۆرینە"ی مامۆستا هەژارە.
ناوبراو کە بەرپرسی چاودێری کردن بەسەر ئەم فەرهەنگەدا بوو وتیشی: فەرهەنگی چوار بەرگیی کوردی- کوردی- فارسیی زانستگای کوردستان کە زیاتر لە 10 ساڵ و بە هەوڵ و تێکۆشانی لێکۆڵەران نووسراوە بێ وێنەترین فەرهەنگی تا ئێستای مێژووی ئەدەبیاتی کوردییە.
ماجد مەردۆخ ڕۆحانی سەرپەرشتیاری فەرهەنگی "زانستگای کوردستان" لە کۆتایی مەراسیمەکەدا وتی: بەختەوەرانە ئەمڕۆ زانستگای کوردستان تەنها لە باری جوگرافیاییەوە بەناوبانگ نییە بەلکوو بەرهەم هێنانی لە بواری زمانی کوردی بوەتە هۆی ڕۆڵگێرانی لە کۆمەڵگای کوردی‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment