ڕێبەری باڵای ئێران: به‌ڕێز تره‌مپ بێجای ناماقووڵت کرد

به‌شی ئێران- ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌رانبه‌ر به‌ بڕیاره‌که‌ی تره‌مپ له‌ سه‌ر کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی کاردانه‌وه‌یێکی توندی پیشان دا و وتی: من له‌ لایه‌ن گه‌لی ئێرانه‌وه‌ پێت ده‌ڵێم: "به‌ڕێز تره‌مپ! بێجای ناماقووڵت کرد".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌ زانکۆی فه‌رهه‌نگییاندا به‌ توندی ئیدانه‌ی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپی کرد که‌ شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 ده‌ریبڕی.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند شه‌وی ڕابردوو بینوتان سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌ندێک ورده‌قسه‌ی سووک و پووچه‌ڵی کرد. ڕه‌نگه‌ قسه‌کانی زیاتر له‌ ده‌ درۆی تێیدا بوو. تره‌مپ سیسته‌می هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سیسته‌می حوکمڕانی ئێرانیش کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ گه‌لی ئێرانیش کرد و په‌نجه‌ی ڕاکێشا که‌ وا ئه‌که‌م و وا ناکه‌م بۆیه‌ من له‌ لایه‌ن گه‌لی ئێرانه‌وه‌ پێی ده‌ڵێم: "به‌ڕێز تره‌مپ! بێجای ناماقووڵت کرد".

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به‌ به‌رده‌نگانی لێدوانه‌که‌ی وت: چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌ بکه‌ن که‌ تره‌مپ مردوووه‌ و ته‌رمه‌که‌ی بۆته‌ خوراکی مار و مێروو به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیندوووه‌.

ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر گه‌ره‌نتی و زه‌مانه‌تی پێویست و پشت‌ئه‌ستوور له‌ سێ وڵاتی ئه‌ورووپیی واژۆکاری ڕێککه‌وتنه‌که‌ وه‌رنه‌گیرێت به‌رده‌وام بوون و پارێزگاری کردن له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ مه‌عقووڵ نییه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ شه‌وی ڕابردوو کاژمێر 10 و 45 خوله‌ک به‌ کاتی تاران و 2ی نیوه‌ڕۆ به‌ کاتی ئه‌مریکا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بڕیاری دا به‌ کشانه‌وه‌ی واشنتۆن له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 و ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپیش کاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی ناوخۆیی و بیانی لێکه‌وته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13976

Your Comment

You are replying to: .
captcha