به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "رزگار عه‌لی" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان به ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ى رۆژنامه‌ى "ئاژانس"ى ڕاگه‌یاندوووه: "گرنگی پۆستێک بۆ پۆستێكی دیكه جیاوازی هه‌یه، هه‌ر پۆستێكی سیادی له به‌غدا بۆ كورد بێت گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌نجامی رێككه‌وتنه‌كان ده‌زانێت چیمان به‌رده‌كه‌وێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوووه: "پێشتر رێككه‌وتنێک له نێوان یه‌كێتیی و پارتیدا هه‌بوووه بۆ دابه‌ش كردنی پۆستی سه‌رۆک كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێم، ئێستا ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌ماوه، له ئاینده‌دا نازانرێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ده‌كرێت".
"رزگار عه‌لی" ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "رێككه‌وتنێک له نێوان یه‌كێتیی و پارتیدا نییه بۆ وه‌رگرتنی كام پۆست له به‌غدا و ئه‌و بابه‌تانه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری ده‌كات، یه‌كێتیی له‌مه‌ولا به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆست‌دا ده‌كات".
وابڕیاره رێكه‌وتی 12ی 5ی 2018، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش به لیستی ژماره 162 به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment