لایه‌نه‌‌ سیاسییه‌کانی عێراق خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ سیسته‌می دابه‌ش‌کردنی پۆسته‌ حکوومییه‌کانن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی باڵای هاوپه‌یمانیی ئه‌لفه‌تح له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق له‌ چاو ده‌وڵه‌تانی پێشوو کاتێکی زیاتر ده‌بات و وتی: لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ سیسته‌می دابه‌ش کردنی پۆسته‌ حکوومییه‌کانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر فایز له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا وتی: به‌ هۆی به‌ربڵاوبوونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان، سه‌رهه‌ڵدانی که‌سایه‌تییه‌ نوێیه‌کان له‌ بواری سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری ئاڵوگۆڕی سیاسی له‌و وڵاته‌، پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق له‌ چاو ده‌وڵه‌تانی پێشوو کاتێکی زیاتر ده‌بات.

ناوبراو ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی نوێ به‌ بۆنه‌ی بوونی هاوپه‌یمانیی زۆری هه‌ڵبژاردنی ناتوانێت له‌ هاوپه‌یمانیێک پێکبهێندرێت و زیادی کرد: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، لایه‌ن یان حیزبێک دیاری ده‌کات که‌ بڕیاره‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ داهاتوو له‌ ده‌ست بگرێت.

فایز جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق خوازیاری چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ سیسته‌می دابه‌ش کردنی پۆسته‌ حکوومییه‌کانن، به‌ڵام له‌ باره‌ی گه‌یشتن به‌ ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی له‌ نێوان هه‌مووی ئه‌و حیزبانه‌ش لێکتێگه‌یشتن هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13970

Your Comment

You are replying to: .
captcha