به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له گفتوگۆیێکدا به ده‌نگی ئه‌مریکای وتوووه: "سلێمانى شارێكى زیندوووه و ئازادانه‌تر ڕا ده‌رده‌بڕدرێ و ده‌رفه‌تى سیاسی كراوه‌تره له‌به‌ر ئه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێت له سلێمانى كێبڕكێكان توندتر بن."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند "كورد هه‌مان پێگه‌ی جارانی له عێراق نه‌ماوه و ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره به یه‌كده‌نگى و یه‌كڕیزى به پێگه‌یێكى به‌هێزه‌وه بچینه‌وه به‌غدا و دووباره هه‌وڵى به‌هێزكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى كورد بده‌ین."
کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئاماژه به‌وه ده‌کات له دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانى دواى ڕیفراندۆم بارودۆخى سیاسیی كورد له‌بار نه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی و ده‌شڵێت: "هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانین و ده‌مانه‌وێت له كات و ساتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام پێویسته بارودۆخه‌كه له‌بار بێت."
شایانی باسه؛ ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ڕۆژیشه بانگه‌شه به‌رده‌وامه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment