کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ: ڕێز له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئیراده‌ی خه‌ڵک ده‌گرین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌ باوه‌ڕ بوونى ته‌واویان به‌ دیموكراسی ڕێز له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئیراده‌ى خه‌ڵک ده‌گرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له‌ گفتوگۆیێکدا‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای وتوووه:‌ "سلێمانى شارێكى زیندوووه‌ و ئازادانه‌تر ڕا ده‌رده‌بڕدرێ و ده‌رفه‌تى سیاسی كراوه‌تره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ سلێمانى كێبڕكێكان توندتر بن."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند "كورد هه‌مان پێگه‌ی جارانی له‌ عێراق نه‌ماوه‌ و ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره‌ به‌ یه‌كده‌نگى و یه‌كڕیزى به‌ پێگه‌یێكى به‌هێزه‌وه‌ بچینه‌وه‌ به‌غدا و دووباره‌ هه‌وڵى به‌هێزكردنه‌وه‌ى پێگه‌ى كورد بده‌ین."

کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له ‌دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و ڕووداوه‌كانى دواى ڕیفراندۆم بارودۆخى سیاسیی كورد له‌بار نه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیی و ده‌شڵێت: "هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانین و ده‌مانه‌وێت له‌ كات و ساتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام پێویسته‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌بار بێت."

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢٠ ڕۆژیشه‌ بانگه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13969

Your Comment

You are replying to: .
captcha