چاره‌سه‌رێکی نوێ بۆ که‌چه‌ڵی دۆزرایه‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- توێژه‌ران چاره‌سه‌رێکی نوێیان بۆ که‌چه‌ڵی دۆزییه‌وه‌ له‌ڕێی ده‌رمانێکه‌وه‌ که‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئێسک به ‌کار ده‌هێنرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی بی بی سی بڵاوی کرده‌وه‌ توێژه‌ران له‌ توێژینه‌وه‌‌یێکدا چاره‌سه‌رێکی نوێ به ‌کار ده‌هێنن له‌ڕێی ده‌رمانێکه‌وه‌ که‌ له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی "osteoporosis"دا به‌ کار دێت و ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش بریتییه‌ له‌ له‌ده‌ستدانی ئێسک یان دروست کردنی ئێسک به‌ ڕێژه‌یێکی که‌م.

چاره‌سه‌ره‌که‌ به‌ "Way-316606" ناسراوه‌ و ڕێ له‌ پرۆتینی "SFRP1" ده‌گرێت که‌ ده‌بێته‌هۆی دروست کردنی به‌ربه‌ست له‌ ڕێگه‌ی هاتوچۆی گه‌ردی "WNT" له‌ کاتێکدا گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌کردنی چه‌ندین تیشوو له‌ له‌شدا به‌ قژیشه‌وه‌.

دکتۆر ناسان هۆکشۆ سه‌رۆکی توێژینه‌وه‌که‌ له‌ زانکۆی مانچسته‌ر به‌ بی بی سی ڕاگه‌یاند: "چاره‌سه‌ره‌که‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جیاوازییێکی گه‌وره‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ دروست بکات که‌ به‌ ده‌ست هه‌ڵوه‌رینی قژه‌وه‌ ده‌ناڵێنن."

توێژینه‌وه‌که‌ که‌ له‌ پێگه‌ی "PLOS Biology"دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌ تاقیگه‌یێکدا ئه‌نجام دراوه‌ به‌ به‌کارهێنانی نموونه‌ی بێخی سه‌ری زیاتر له‌ ٤٠ پیاو که‌ نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی قژیان بۆ کراوه‌.

هۆکشۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد تاقیکردنه‌وه‌یێکی دیکه‌یان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چاره‌سه‌ره‌که‌ له‌سه‌ر خه‌ڵک ئه‌نجامی ده‌بێت یاخود نا.

له ‌ئێستادا ته‌نیا دوو چاره‌سه‌ری ده‌رمانی هه‌ن بۆ که‌چه‌ڵی ئه‌وانیش بریتین له‌ (مینۆکسیدیل بۆ ژن و پیاو و فیناستراید ته‌نیا بۆ پیاو).

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13967

Your Comment

You are replying to: .
captcha