به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لقی 2ی دادگه‌ی سزای ئه‌رزه‌رووم که لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی درایت تاشدمیر نوێنه‌ری ئاگری له په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی وه‌ئه‌ستۆدا بوو ئه‌و سیاسه‌توانه کورده‌ی به تۆمه‌تی بانگه‌شه بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان به 1 ساڵ و 8 مانگ زیندان مه‌حکووم کرد.
تاشدمیر به بۆنه‌ی ئاماده‌بوون له به‌ڕێکردنی ته‌رمی 5 ئه‌ندامی PKK له 25ی فێبریوێریی 2015 له جزیره له‌لایه‌ن داستێنی کۆماری تورکیاوه به تۆمه‌تی "بانگه‌شه بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان" به تاوانبار ناسێندرا و داوای 5 ساڵ زیندان بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره کرابوو.
شایانی باسه؛ دادگه‌ی ئاماژه‌پێکراو به‌ردان ئۆزتورک نوێنه‌رێکی دیکه‌ی ئاگری له په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی به هه‌مان تۆمه‌ت موحاکیمه کرد به‌ڵام به بۆنه‌ی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست ئه‌ستۆپاکیی ناوبراو سه‌لمێندرا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی بیرگون
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment