موقتەدا سەدر: ئامادەین لەبارەی چەکە لەدەست‌دەرچووەکانی دەرەوەی یاسا هاوکاریی حکوومەتی عێراق بکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند، ئامادەن هاوکاری حکوومەتی ناوەندی بکەن لەبارەی چەکە لەدەست‌دەرچووەکانی دەرەوەی یاسا.

کوردپرێس:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە، پێویستە حکوومەتی عێراق بە جیددی کاربکات دژی ئەو گرووپە چەکدارانەی ئاسایشی عێراق و هاوڵاتییەکانی بەئامانج دەگرن، جا سەر بە هەر لایەنێک بن.

سەدر نووسیویەتی، "زانیاریم لایە لەبارەی ئەوەی ئەوانە بەکرێگیراون بۆ ئاژاوەنانەوە و دروستکردنی ناسەقامگیریی ئەمنی و لاوازکردنی هەژموونیی دەوڵەت و حکوومەت و زڕاندنی پێگەی هێزی بەرگری".

باسی لەوەش کردووە، ئەم لەدەستدەرچوون و لە یاسا دەرچوونەی چەک نابێت بەردەوام بێت، بەڵکوو دەبێت حکوومەت پەلە بکات لە چارەسەرکردنی و "ئێمەش هاوکار دەبین".

لە عێراقدا چەندین گرووپی جیای چەکدار هەن کە بەشێکیان ئاشکران و بەشێکی دیکەشیان نهێنین. خودی رەوتی سەدریش خاوەنی هێزی چەکداری وەکوو سەرایا سەلامە و ماوەیێک لەمەوبەر مانۆڕێکیان بەناو شاری بەغدادا کرد.

News Code 1396

Your Comment

You are replying to: .
captcha