به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا له سه‌ره‌تای مانگی مارچی ڕابردوو، سه‌ره‌ڕای هێرشی سه‌ربازیی خۆی دژی هێزه کوردییه‌کانی سووریا که ئه‌وان سه‌ر به په‌که‌که ده‌زانێت، ئۆپه‌راسیۆنی به‌ربڵاوی ئاسمانی-زه‌وینی دژی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (PKK) له باکووری عێراق که بنکه و بارگه گرینگه‌کانی ئه‌وانی له‌و ناوچانه‌دایه دهستپێکردوووه.
به نووسینی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی-شرۆڤه‌یی میدڵ ئیست ئای، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه که ڕۆژی 10ی مارچ دهستیپێکردوووه و میدیاکانی تورکیا ئه‌وه‌یان به "ئۆپه‌راسیۆنی دیجله" ناو بردوووه نزیکه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام بوووه. هێزه‌کانی تورکیا به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر له خاکی ئه‌و ناوچه‌یه له باکووری عێراق پێشڕه‌وییان کردوووه.
جووئێل وینگ، چاودێری گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی ناوچه و عێراق به‌و ماڵپه‌ڕه‌ی وتوووه: وادیاره که تورکیا بۆ ماوه‌یێکی درێژ له پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که ئاماده بێت. هێزه‌کانی تورکیا زیاتر له مانگێکه که خه‌ریکی به‌هێزکردنی بنکه و بارگه‌کانی خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا، هێزه‌کانی په‌که‌که‌ش بۆ یه‌که‌مین جار له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو هه‌وڵیان داوه بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که له ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان. هۆکاری ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له خاکی عێراق نیگه‌رانیی ئه‌و وڵاته له ڕۆڵی زیادی په‌که‌که له خاکی سووریا و به‌ربڵاوبوونی حه‌وزه‌ی نفووزی ئه‌و گرووپه کوردییه له خاکی عێراق له‌وان شه‌نگال له ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وای ئه‌و وڵاته‌یه.
مایکڵ نایتس، شرۆڤه‌کاری کاروباری عێراق له ئه‌نستیتۆی واشنتۆن له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ربڵاوی تورکیا دژی په‌که‌که له باکووری عێراق وتوویه‌تی: من پێم وایه توندی ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا دژی په‌که‌که له عێراق دابه‌زیوه و ئه‌وان خه‌ریکی به‌هێز کردنی بنکه و بارگه‌کانی خۆیانن و حاڵه‌تی هێرشبه‌رانه‌یان وه‌خۆ گرتوووه. چوونکه هێزه‌کانی تورکیا به‌رپرچی هێرشه‌کانی په‌که‌که له ناوچه‌ی سیده‌کانیان داوه‌ته‌وه و هه‌موو هێڵه لۆجستیکییه‌کان بڕیوه.
سه‌رحه‌د وارتۆ، وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان کۆما جڤاکی کوردستان، چه‌تری سیاسیی په‌که‌که وتوویه‌تی: ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا دژی په‌که‌که له عێراق له درێژه‌ی که‌مپه‌ینی سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره له ناوخۆی ئه‌و وڵاته و دژی هێزه کوردییه‌کانی سووریا ئه‌نجام دراوه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئۆپه‌راسیۆنی نوێی تورکیا به‌شێک له به‌رنامه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ داگیرکردنی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان به ده‌ستکه‌وتی کورده‌کانه. به‌ڵام ئه‌م کاره هێڵی هێرشی سه‌ربازیی تورکیا زیاتر له ڕابردوو به‌ربڵاو ده‌کات چوونکه تورکیا له به‌ره‌ی جۆراوجۆر خه‌رێکی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌یه.
تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه که ئه‌گه‌ر په‌که‌که له شه‌نگال –که پاش هێرشی داعش بۆ ئه‌و ناوچه‌یه شوێنی نیشته‌جێ بوونی کورده ئێزدییه‌کان، ده‌ستی داوه‌ته پێکهێنانی هێزه ناوچه‌ییه‌کان- نه‌چێته ده‌ره‌وه، هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌وێ. په‌که‌که ماوه‌یێک پاش هۆشداری تورکیا ڕایگه‌یاند له‌و ناوچه‌یه کشاوه‌ته‌وه. مایکڵ نایتس ده‌ڵێت: شه‌نگال چیتر له بژارده‌کانی هێرشی سه‌ربازی تورکیا نییه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ئه‌و بابه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کات.
ئارۆن ستاین شرۆڤه‌کاری کاروباری تورکیا و توێژه‌ری په‌یمانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک به میدل ئیست ئای وتوووه بابه‌تی ئاماده‌بوونی په‌که‌که له شه‌نگال به‌ستراوه به بڕیار و ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق. ئه‌ڵبه‌ت هێشتاکه مه‌ترسیی ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment