به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی گرت له چالاکیی ئۆپۆزسیۆن له تورکیا و ڕایگه‌یاند: ئه‌وان ته‌نها ده‌ردێکیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ڕووخانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه. له کاتی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌داریی ئه‌سته‌نبۆڵ تا سه‌رۆکایه‌تیی پارتی داد و گه‌شه و سه‌رۆک وه‌زیران و هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماریدا هه‌میشه ئه‌وه گه‌ل بوووه که ئێمه‌ی به‌و پۆسته گه‌یاندوووه. ئێستاش ئه‌گه‌ر گه‌ل بڵێت "ته‌مام"، ده‌کشێمه‌وه. هه‌ر که‌سێک تا ئێستا هه‌وڵی داوه له ڕێگای نایاسایییهوه ئێمه بڕووخێنێت، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه و له 24ی جوونیش ئه‌و گرووپه ڕووخێنهرهش که پێکهاتوووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئه‌وان له‌و پڕۆژه‌یه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی تورکیا بۆ سیسته‌می ڕابردوووه. پێش له هه‌موو شتێک ئه‌و کاره بێ ڕێزی به ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییه که گه‌لی تورکیا له 16ی ئه‌یپڕیڵ له خۆیان نیشانیان داوه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پاش ئه‌و لێدوانه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا خه‌ڵک له شاره جۆربه‌جۆره‌کانی تورکیا له سه‌ر شه‌قامه‌کاندا که‌مپه‌نێکیان له ژێر ناوی "T A M A M" به‌ڕێوه بردوووه و له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا خوازیاری کشانه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له ده‌سه‌ڵات بوون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment