هه‌موو ئاماده‌كارییێک بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کراوە  ‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئاماده‌کارییه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقیان فه‌راهه‌م کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ پرێس کۆنفڕانسی حه‌فتانه‌ی خۆی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ به‌غدا هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقی به‌ ته‌واوه‌تی فه‌راهه‌م کردوووه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراقیش بۆ مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ڕووداوه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن.

عه‌بادی داوای له‌ هه‌موو هاووڵاتییانی عێراقی کرد له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌شدار بن و پارته‌ سیاسییه‌کانیش زیاتر به‌رنامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خۆیان لێکبده‌نه‌وه‌.

ناوبراو له‌ باره‌ی تێچووی بانگه‌شه‌یی خۆی وتی: ئه‌و تێچووانه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێ ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگانان له‌ عێراق دابین ده‌کرێت، به‌ڵام تێچووی سه‌فه‌ره‌ پارێزگاییه‌کان له‌ گیرفانی خۆم ده‌یده‌م.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سوومه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13955

Your Comment

You are replying to: .
captcha