بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری و شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌دا

به‌شی تورکیا- به‌ دوای بڕیاری ئه‌مریکا له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی ڕێککه‌وتنی به‌رجام ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌ركۆماریی توركیا ده‌ڵێت: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێکكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری و شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی سه‌ركۆماریی توركیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر له‌باره‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران توویتێكی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و ڕێککه‌وتنه‌ ناسه‌قامگیری و شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌ی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

کاڵن له‌ توویته‌که‌یدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه‌ ئه‌نجام درابوو و وڵاتانی دیکه‌ پابه‌ندی ڕێککه‌وتنه‌که‌ ده‌بن. تورکیا که‌ به ‌ته‌واوه‌تی دژی دروست کردنی چه‌کی ئه‌تۆمییه‌ پابه‌ندی ڕێککه‌وتنه‌که‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13952

Your Comment

You are replying to: .
captcha