ڕاوێژکاری ڕۆحانی: وه‌ڵامێکی قورسمان ده‌بێت بۆ تره‌مپ

به‌شی ئێران- ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران کاردانه‌وه‌ به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت وه‌ڵامێکی قورسمان ده‌بێت بۆ تره‌مپ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حیسامه‌ددین ئاشنا ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ردا ئاماژه‌ به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌رجام ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ تره‌مپ نه‌ک په‌له‌په‌ل‌ به‌ڵکوو وه‌ڵامێکی قورس ده‌بێت.

شایانی باسه‌؛ ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی ئایار دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کۆشکی سپی و به‌ ڕووماڵی میدیاکان کشانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌رجامی ڕاگه‌یاند.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13943

Your Comment

You are replying to: .
captcha