هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ عێراق ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ عێراق پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هشام ڕکابی به‌ هه‌واڵده‌ریی غه‌د پرێسی وتوووه‌: هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا هیچ جۆره‌ هێڵێکی سووری بۆ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دیکه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق نییه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ عێراق پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ندێک ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: حیزبه‌ سیاسییه‌کان به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون که‌ پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی سیاسی باشترین ڕێچار بۆ ده‌رباز بوونی عێراق له‌ سیسته‌می پشکخوازی له‌ وڵات و تایفه‌گه‌رییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13932

Your Comment

You are replying to: .
captcha