کوردپرێس:
دوای ئەوەی پیر لوقمان لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا بەشداربوو، ئه‌نجومه‌نی باڵای زەردەشتیەکانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "له بڵاوكراوه‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌سێك به‌ناوی (لوقمان حاجی كه‌ریم) كه ناوی له‌خۆناوه (پیر لوقمان)، بۆ چه‌ندین جاره به‌ناوی زه‌رده‌شتییه‌كانه‌وه هێرشی ناڕه‌وا ده‌كاته سه‌ر لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمه‌ی زه‌رده‌شتی دژی ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته نه‌شیاوه‌ین، چونكه یه‌كێك له فه‌لسه‌فه سه‌ره‌كییه‌كانی ئایینی (مه‌زد یه‌سنا)، یه‌كتر قبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیانه، بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان".
هاوکات، دووپاتیدەکەنەوە کە پیر لوقمان "لەبەر هەندێک هەڵوێستی ناڕەوای کە لەگەڵ ئەندێشە، گفت و کرداری چاکدا ناگونجێت" هیچ پەیوەندییێکی بە زەردەشتییەکانەوە نەماوە و دوورخراوەتەوە.
ئه‌نجومه‌نی باڵای زەردەشتیەکان دەشڵێت، له رێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به زه‌رده‌شتییه‌وه نه‌ماوه و دوورخراوه‌ته‌وه، ئەوان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیانی كوردستان رێگه به هیچ كه‌سێك ناده‌ن به‌ناوی زه‌رده‌شتیانه‌وه گێره‌شێوێنی بنێته‌وه و ئاشتی و ته‌بایی نێوان پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بشێوێنێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، پیر لوقمان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا قسە لەسەر ئاینی ئیسلام دەکات و دەڵێت، "رۆژانە سێ تف لە وێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکەن".
پیر لوقمان كه خۆی وەک رابه‌ری ئاینی زه‌رده‌شتیەکان دەناسێنێت، ناوی لوقمان حاجی کەریمە و پاش گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات ساڵی ٢٠١٥ ناوەندی زەردەشتیانی کوردستانی دامەزراند
Your Comment