پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌نگی کورده‌کان وه‌ده‌ست ناهێنێت

به‌شی تورکیا- خه‌تیب دیجله‌ هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ڵێت: پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) ده‌نگی کورده‌کان وه‌ده‌ست ناهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌تیب دیجله‌ سیاسه‌توانی به‌ناوبانگی کوردی تورکیا و هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ پرسی کورده‌کانی تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ شێوه‌ی ئاشکرا ڕای‌ده‌گه‌یێنم له‌باره‌ی پرسی کورده‌کان چۆنێتیی مامه‌ڵه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌ دیاره‌. پارتی داد و گه‌شه‌ هه‌وڵ ده‌دات دیکتاتۆرییێکی فاشیست له‌ تورکیا ڕێک بخات. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دیکتاتۆره‌ فاشیسته‌کان له‌سه‌ر مێزێک دانانیشین و دانووستان ناکه‌ین. له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووشدا کورده‌کان ده‌نگ به‌ پارتی داد و گه‌شه‌ ناده‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ سزای ئه‌و حیزبه‌ ده‌ده‌ن. ڕه‌نگه‌ هه‌ندێک له‌ گونده‌کان به‌ گوشاری پارێزه‌رانی خۆجێ ناچار بن ده‌نگ بده‌ن به‌ڵام به‌ گشتی ده‌بینن که‌ له‌ تێکڕای پارێزگا کوردنشینه‌کان پارتی داد و گه‌شه‌ ده‌نگی کورد وه‌ده‌ست ناهێنێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ له‌ هاوپه‌یمانیی ئۆپۆزیسیۆن به‌ بێ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌گرێت و ده‌شڵێت: به‌ دوای گواستنه‌وه‌ی 15 نوێنه‌ر بۆ IP پارت، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پشتیوانی له‌و کاره‌ کرد. سه‌رجه‌ممان له‌ باری دیموکراسییه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ کارێکی دروست ده‌خه‌مڵێنین. پڕۆژه‌ی نیسابی سیفریش کارێکی دروست بوو. 11 حیزب له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شداری ده‌که‌ن، 3 حیزب له‌و حیزبانه‌ له‌ قه‌باره‌ی ئیئتیلافی جمهوور به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن. 8 حیزب ده‌مێنێته‌وه‌، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان چه‌ندین جار پشتیوانی له‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌ل کردووه‌. ده‌بێ ئه‌و 8 حیزبه‌ یه‌کده‌نگ بن. ئاگادار بن که‌ ئه‌مه‌ هاوپه‌یمانییێکی سیاسی نییه‌ هاوپه‌یمانییێکی دیموکراتیکه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13921

Your Comment

You are replying to: .
captcha