هاوکاریی‌ هه‌واڵگرییی به‌غدا- دیمه‌شق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان زیاتر ده‌بێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: هاوکاریی‌ هه‌واڵگرییی به‌غدا- دیمه‌شق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان زیاتر ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خالد ئه‌سه‌دی به‌ هه‌واڵده‌ریی "مه‌علوومه‌"ی وت: له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ هاوکاریی هه‌واڵگرییی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان دوو ئه‌وه‌نده‌ کردۆته‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: له‌مدواییانه‌دا له‌ عێراق چالاکیی داعش له‌ نزیک سنووره‌کانی سووریا زیاد بۆته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌ستێوه‌ردانی به‌په‌له‌ بۆ دوورکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ تیرۆریستییه‌ی به‌دواوه‌ بوو‌.

ئه‌سه‌دی جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌وان ئێران، سووریا و ڕووسیا بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان به‌ قازانجی سه‌قامگرتووییی ناوچه‌که‌ و ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌شکێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13919

Your Comment

You are replying to: .
captcha