به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد موته‌لیبی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که هیچ جۆره پێوه‌ندییێک له نێوان نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه.
ناوبراو ده‌شڵێت: بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی وا له چوارچێوه‌ی تۆمه‌ت‌لێدانی سیاسی له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتی له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
شایانی باسه که پێشتر ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی"ی له‌نده‌ن باسی له ناردنی هه‌ندێک په‌یام له‌لایه‌ن بارزانی و عه‌لاوییه‌وه بۆ مالیکی کردبوو بۆ په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی سیاسیی مالیکی.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment