بهپێی ههواڵی کوردپرێس، لە کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ڕۆژی دوشەممەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، بۆردومانی دەوروبەری گردی کەڤۆت-یان کرد لە ناوچەی برادۆست، کە دەکەوێتە نزیک گردلی لێلکان.
لە بارەی زیانەکانی بۆردومانەکەوە، کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە، زانیاریی ڕوون بەدەست نەگەیشتوووە.
گردی کەڤۆت، یەکێکە لەو شوێنانەی کە سوپای تورک لە ناوچەی برادۆست هەوڵی داگیرکردنی دەدات.
گەریلاکانی هەپەگە-ش لەبەرامبەر ئەو هەوڵە داگیرکارییەوە، بەردەوامن لە بەرخۆدان و چالاکیی، شەوی ڕابردووش گەریلاکان لە گردی کەڤۆت چالاکییان ئەنجام دابوو و گورزی تووندیان لە سوپای تورک وەشاندبوو.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment