بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەردەنیی «الغد»دا لە وەڵامی پرسیارێک لەباەری ئەگەری دووبارە کاندید بوونی بۆ پوستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر خواستی خۆی بۆ کاربەدەستی دووبارەی لەو پوستەدا کرد و وتی ئەو پرسە پێوەندیی بە ڕێککەوتنی سیاسی لە عێراق هەیە.
جبووری زیادی کرد: پرسی کاربەدەستی دووبارە لە پوستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان تەنها بە خواست و ئیرادەی ئەو نییە بەڵکوو بەسراوە بە ڕێککەوتنە سیاسییەکانی عێراق.
ناوبراو وتیشی بڕیاری دەرەکی لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی عێراق کاریگەریی هەیە و هەروەها لێسەندنەوەی پوستی سەرۆک وەزیران لە شیعەکان ئاسان نابێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment