قۆناغی داهاتووی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌سی شایسته‌ و دروست کردنی گۆڕانکارییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی هاوپه‌یمانیی به‌غدا قۆناغی داهاتووی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی که‌سی شایسته‌ و دروست کردنی گۆڕانکاری له‌ وڵات به‌ هه‌ستیار وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بوشرا حه‌بیب شه‌لال به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "دجله‌"ی وت: قۆناغی داهاتوو بۆ ده‌نگده‌رانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی که‌سی شایسته‌ و دروست کردنی گۆڕانکاری له‌ وڵات زۆر هه‌ستیاره‌ و هاووڵاتییانی عێراق ده‌یانه‌وێت که‌سایه‌تییێکی نوێ هه‌ڵبژێرن که‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ خزمه‌تگوزاری به‌ خه‌ڵک و وڵات چڕ بکاته‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانیی به‌غدا هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه‌ بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ گه‌نجان و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی بێکاری له‌ ڕێگای به‌رنامه‌یێکی پراکتیک و ڕاسته‌قینه‌ و پشتیوانی له‌ سه‌رمایه‌دانه‌رانی عێراقی و هاندانیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاڵای پیشه‌یی و جووتیاریی ناوخۆیی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13883

Your Comment

You are replying to: .
captcha