به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بوشرا حه‌بیب شه‌لال به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "دجله"ی وت: قۆناغی داهاتوو بۆ ده‌نگده‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی که‌سی شایسته و دروست کردنی گۆڕانکاری له وڵات زۆر هه‌ستیاره و هاووڵاتییانی عێراق ده‌یانه‌وێت که‌سایه‌تییێکی نوێ هه‌ڵبژێرن که هه‌وڵه‌کانی بۆ خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵک و وڵات چڕ بکاته‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت: هاوپه‌یمانیی به‌غدا هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ گه‌نجان و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی بێ‌کاری له ڕێگای به‌رنامه‌یێکی پراکتیک و ڕاسته‌قینه و پشتیوانی له سه‌رمایه‌دانه‌رانی عێراقی و هاندانیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاڵای پیشه‌یی و جووتیاریی ناوخۆیی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment