بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەنتەری بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران ڕایگەیاند: کاتژمێر 12 و 26 خولەکی ئەمشەو بوومەلەرزەیێک بە گوڕی 4.8 بەپێی پلەی ڕیختەر لە قووڵایی 5 کیلۆمەتریی زەوی ناوچەی یاسووج، چیتاب و سی تەختی هەژاند کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئێران.
چەقی بوومەلەرزەکە لە مەودای 6 کیلۆمەتریی چیتاب، 9 کیلۆمەتریی سی تەخت و 20 کیلۆمەتریی یاسووج ڕووی داوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوی سەنتەری فریاکەوتنی پزیشکیی شاری یاسووج تا ئەم کاتە 82 برینداری ئەو بوومەلەرزەیە گەیێندراونەتە ناوەندەکانی فریاکەوتنی پزیشکی و 71 کەسیان چارەسەری ئاساییان وەرگرتووە و 11 کەسیان گوازراوەنتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتیی یاسووج.
جەلال پووران فەرد سەرۆکی سەنتەری فریاکەوتنی پزیشکیی شاری یاسووج لەو بارەیەوە بە میدیا فەرمییەکانی وتووە ئەگەر هەیە ژمارەی بریندارەکان زیاد بکات.
شیاوی ئاماژەیە لە سەرلەبەیانیی چوارشەمەی ڕابردووەوە چوار بوومەلەرزە ئەو ناوچەیەی هەژاندووە کە گوڕەکەی لە 2.5 تا 5.2 بووە کە بەهێزترینیان بە گوڕی 5.2 حەفتەی ڕابردوو لە هەمان ناوچەی یاسووج ڕووی دا و 139 برینداری لێکەوتەوە و بە وتەی جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگای یاسووج زیاتر لە 78 ملیارد تمەن خەساری لە ماڵ و بیناکانی ئەو ناوچەیە دا.
Your Comment