بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەبیب تەرفی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: ناڕەزایی دەربڕینی پارتە کوردستانییەکان و ئەهلی سوننە بە کاربەدەستیی شیعەکان لە پۆستی سەرۆک وەزیریدا پاساوی نییە و ڕەت دەکرێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: باس کردن لە ئەو کەسایەتییانەی کە دەوڵەتی داهاتووی عێراق بەدەستەوە دەگرن هێشتاکە زووە.
تەرفی جەختی کردەوە: دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان کاربەدەستانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق دیاری دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment