کوردەکان دژی گەندەڵی و ناعەدالەتی دەنگ بەرز کەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لە کوردەکانی عێراق دەکات وەکوو شیعەکان و ئەهلی سوننە دەنگی خۆیان دژی گەندەڵی و بێ عەدالەتی بەرز بکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "موقتەدا سەدر" سەرکردەی ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا هەموو گرووپ و ئەتنیکە جیاوازەکانی عێراقی کردە بەردەنگ وێڕای داخوازی بۆ بەشداری کردنی هەمووان لە هەڵبژادرنەکاندا وتی: هەڵبژادرن پڕۆسەی دیموکراسییە کە نەک هەر بۆ زۆرینەکان بەڵکوو بۆ هەموو قەوم و فیرقەکانە.

سەدر جەختی کردەوە لەسەر بەرز بوونەوەی دەنگی کوردەکان دژی گەندەڵی و بێ عەدالەتی هەروا کە سوننەکان و شیعەکان لە عێراق ئەو کارەیان کرد؛ ناوبراو وتیشی داوا لە دیکەی کەمینەکانی عێراق دەکەین لە هەڵبژادرنی پارلەمانیی حەفتەی داهاتوودا بە ئیرادەی تەواوەوە بەشدار ببن.

سەرچاوە: «السومریە نیوز»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13871

Your Comment

You are replying to: .
captcha