بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سری ساکیک، لە سیاسەتوانە بەناوبانگەکانی کوردی تورکیا کاردانەوەی هەمبەر وتەکانی ڕۆژی پێشووی نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا کە ڕایانگەیاندبوو "دەمیرتاش دەبێت ئازاد بکرێت"، پیشان دا وتی: باییسی سەرەکی زیندانی کردنی دەمیرتاش ئێوەن واتا (پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا). لە هەموو شوێنێکدا باسی شۆڕشگێڕی و چەپ بوون دەکەن بەڵام دەچن لەگەڵ نەتەوە پەرستەکانی دەسی ڕاسدا ئیئتیلاف دەکەن.
شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو 3 ئەندام لە نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە پەیامێکدا داوای ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش-یان کردبوو.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی بیرگۆن
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment