بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکێک لە بەربژێرەکانی ئیئتیلافی نەسر بە سەرۆکایەتیی "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پارێزگای هەولێر بە ناوی "هێمن ڕەمزی" ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەربژێریی خۆی دەستی هەڵگرت بە بێ ئەوەی کە هۆکاری پاشگەز بوونەوەی ڕابگەیێنێت.
هەروەها "سووسەن بیاتی" پاڵێوراوی هاوپەیمانیی تەمەدون بە سەرۆکایەتیی "فایەق شێخ عەلی" لە پارێزگای کەرکووک پاش دەرکردنی بەیاننامەیێک پاشگەز بوونەوەی خۆی لە کاندید بوون ڕاگەیاند و وتی بە هۆی نەبوونی بەرنامەی سیاسی لە لای گرووپەکانەوە بۆ جێگیر کردنی ئاسایشی هاووڵاتییان لە کاندید بوون دەستی هەڵگرتووە.
لە پارێزگای کەرکووک هەروەها "عەلی غەدیر" کاندیدی لیستی بیارق خەیر بە سەرۆکایەتیی "خالد عوبەیدی" وەزیری پێشووی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیێکدا پاشگەز بوونەوەی خۆی ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی ڕوون نەکردووەتەوە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا "ڕەوشەن عەبدولسەلام" کاندیدی ئیئتیلافی نەسر لە پارێزگای دهۆک لەو ئیئتیلافە کشایەوە و تەڤڵی لیستی پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتیی "مەسعوود بارزانی" سەزۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان بوو.
سەرچاوە: «السومریە نیوز»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment