به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له زاری سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ڕای‌گه‌یاند ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی فشاری حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له عێراق بۆ سه‌ر هێزی ئه‌منی و فه‌رمانبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌وان به سزادان له ئه‌گه‌ری ده‌نگ‌نه‌دان به لایه‌نێکی دیاری‌کراوی ده‌سه‌ڵات له هه‌ڵبژاردن درۆیه و دوورن له ڕاستی.
به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه سه‌عد حه‌دیسی ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕاپۆرتگه‌لێکی وا دروست بێت سه‌رپێچییێکی ئاشکرا دێته ئه‌ژمار و له‌و باره‌وه هۆشداری دایه لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات که كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت و ڕێكاری یاسایی له دژیان ده‌گیرێته به‌ر.
ناوبراو داوا له هاووڵاتییانی عێراق ده‌کات له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یێکی وا ته‌سلیم نه‌بن و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانیی به‌غدا له مافی ئازادی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق کرده‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment