عێراق بەفەرمی داوای كشانەوەی سوپای توركیا لەخاكی وڵاتەكەی دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەفەرمی داوایان لەتوركیا كردووە، كە سوپای وڵاتەكەی لەناو خاكی عێراق بكشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئیبراهیم جەعفەری راشیگەیاند، داواكەیان بەشێوەیێكی فەرمی داوەتە بەرپرسانی توركیا و داواشیان كردووە بەزوویی‌ و بەپەلە سوپای توركیا لە ناو خاكی عێراق بكشێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی دوو رۆژە وەزیری دەرەوەی عێراق بەسەردانێكی فەرمی لەتوركیایەو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە مەولود چاوشئۆغڵۆ چەند كۆبوونەوەیەكی كردووە.

جەعفەری ئەوەشی راگەیاند، كە عێراق رێگە بەهیچ گروپ‌و لایەنێك نادات، كە خاكی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر توركیا بەكاربهێنێت، بۆیە سوپای توركیاش دەبێت لەخاكی عێراق بكشێتەوە.

سەرچاوە: شارپرێس

News Code 13857

Your Comment

You are replying to: .
captcha